یاداشتی لێک تێگەیشتن لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ڕێکخراوی خانزاد واژوو کرا.
ڕۆژی پێنج شەممە ، ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ ، بەسەرپەرشتی بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بە ئامادە بوونی بەڕێزان ، ئاراس ناصر ، بەرپرسی پارێزگاری خێزان. لە ڕێکخراوی خانزاد هەریەک لە بەڕێزان خاتوو لاڤە محمد ،بەڕێوەبەری ڕێکخراو و خاتوو فێنک کەمال ، بەڕێوەبەری پڕۆژەکان، خاتوو نیاز صالح ،توێژەری دەرونی ڕێکخراو، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژوو کرا
بە پێی یاداشتەکە ڕێکخراوی خانزاد بە هەاهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاردەکەن لە بواری یاسایی و کۆمەڵایەتی و دەرونی لە ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو ،
پاشان بەڕێوەبەری گشتی ڕایگەیاند کە خۆشحاڵین بەوکارو چالاکیەنەی ڕێکخراوی خانزاد لە ماڵی داڵدەدانی هەڕەشەلێکراو ئەنجامی دەدات و کارو چالاکیەکانی ڕێکخراو ڕۆڵ و کاریگەری باشی هەبووە و هیوای خواست کە کاری زیاتر لەو بوارە ئەنجام بدرێت هەروەک دەست خۆشی لە ڕێکخراوی ناوبراو کرد کە هەمیشە پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوەو هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
|