بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و ئەنجومەنی مامۆستایانی بپێشەنگ دەکات.
ڕۆژی پێنج شەممە، ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ٕ ، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، پێشوازی کرد لە شاندێکی هاوبەشی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ، کە پێک هاتبون لە بەڕێزان ، م. مصتەفا باپیر ، ئەندامی لقی سلێمانی و(م. گۆران و م.عەبدولجەلیل و م.خۆشناو) ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ.
مەبەستی سەردانەکەیان پیرۆزبایی بوو لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بە هۆی وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و ، چەن پێشنیار و ڕاو بۆچونێک ئاڵوگۆڕ کران و پاشان بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کردن و دڵنیای کردنەوە هەموو هەوڵێکی دەخاتە گەڕ بۆ خزمەت کردن لە دامەزراوەی کۆمەڵایەتی.
لە کۆتایدا شاندی میوان چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی کردو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
|