بەڕێوەبەری گشتی: هەوڵ تەواو كردنی پڕۆژەی بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی دا دەبین.
بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەی بینای نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەسەر دەکاتەوە.
ڕۆژی ، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، بە هاوڕێیەتی بەڕێزان ،ئاراس ناصر ، لێپرسراوی پارێزگاری خێزان، ئەندازیار ،بەختیار عەلی ، لێپرسراوی ئەندازیاری.
لە بەسەركردنەوەكەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی جەختی لەسەر گرتنه‌به‌ری سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كان كرده‌وه بە مەبەستی هاوكاری وەزارەتی كار‌و كار‌و باری كۆمەڵایەتی و پارێزگاری سلێمانی كه ده‌بنه هۆی تەواو بونی پڕۆژەكە لە چوار چێوەی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یگرێته به‌ر بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، و ڕایگەیاند كە تەواو كردنی بیاكە كار ئاسانی زیاتر بۆ كەمئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەت دەكات و خزمەتی زیاتر بە كارمەندان و سودمەندانمان دەگەیەنێت.
ئەوەی شایەنی باسە ، پڕۆژەكە لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ساڵی ٢٠١٤ دەستی بە كارەكانی كردوو لە ساڵی ٢٠١٦ بە هۆی قەیرانی دارایی كارەكانی ڕاگیران.
|