ئامانجیان پیرۆزبایی و ده‌ربڕینی پشتیوانی بوو لە دامەزراوەی كۆمەڵایەتی" بەڕێوەبەری گشتی بە جیا پێشوازی لە دوو شاندی كۆمه‌ڵی دادگەری دەكات
ڕۆژی چوار شەممە ، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢ ، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، لە دوو دیداردا بە جیا پێشوازی كرد لە شاندێكی مەڵبەندی سلێمانی كۆمەڵی دادگەری پێك هاتبوون لە بەڕێزان ، شێخ محسن حسێن بەرپرسی مەڵبەند و یوسف حسێن ،بەرپرسی پەیوەندیەكان ،ئیحسان زەڵمی ، بەرپرسی پەیوەندیە سیاسیەكان ،فەرەیدون محەمەد ، ئەندامی مەڵبەند.
هەمان ڕۆژ شاندێكی مەكتەبی كاروباری وەرزشی كۆمەڵی دادگەری بە سەرۆكایەتی بەڕێز،م. كۆچەر محەمەد عارف ، ئەندامی سەركردایەتی ، بەرپرسی مەكتەب ،ئەندامێتی بەڕزان ،بڕیار عەبدوڵڵا ، كارگێڕی ئیدارەو دارایی وم.ئەیوب عەنەبی كارگێڕی ڕاگەیاندن.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان پیرۆزبایی لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی و ده‌ربڕینی پشتیوانی بوو بۆ دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له سلێمانی‌و ده‌ستخۆشی له به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی كه سه‌ره‌ڕای گیروگرفته‌كان دڵسۆزانه كار‌و خزمه‌تی خۆیان درێژه پێداوه‌و خزمه‌تیان كردووه.
له سه‌ردانه‌دا، ده‌ستخۆشیان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و فەرمانبەران و كارمەندانی دامەزراوەی كۆمەڵایەتی كرد كرد كه له ئاستێكی زۆر باش‌دا خزمەت دەكەن ، پاڵپشتی كؤمەڵی دادگەریان بۆ دامه‌زراوه‌كه دووپاتكرده‌وه‌و ولە كۆتایدا شاندی مەكتەبی كاروباری وەرزشی دیاری پیرۆزباییان پێشكه‌ش به بەڕێوەبەری گشتی كرد.
له دیداره‌كاندا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی سه‌ردان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاندەكانی كۆمه‌ڵی دادگەری كرد‌و سه‌ردانی‌و پاڵپشتیه‌كه‌یان به هاندانێكی گرنگ زانی هیوای خواست پاڵپشتیان بۆ دامه‌زراوه‌كه به‌رده‌وام بێت. ودڵنیایی دا لە ئاست متمانەی ئەوان دەبێت.
|