نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی بەشداری بۆنەی ڕۆژی کتێبی دەنگی ، ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت دەکات.
ڕۆژی سێ شەممە ، ٢٢ـی ٢ـی ٢٠٢٢ ، بە ئامادە بونی بەڕێز، هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی ، بە نوێنەرایەتی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی ،بەشداریان کرد لە بۆنەی ڕۆژی کتێبی دەنگی کە لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت ڕێکخرا بوو.
لەو بۆنەیەدا بەڕێز هیوا ڕەحمان ، وتەیەکی پێشکەش کردو ، وێرای پیرۆزبایی لە ڕێکخراوی ناوبراو تەواوی نابینایان دەستخۆشی لەو کارو چالاکی و هاوکاریانە کرد کە ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ پێشکەش بە هەژاران و نابینایان کردوەو ،پاڵپشتی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ دوپات کردنەوە ، شەرەفی پێدانی سوپاس و پێزانین درایە نوێنەری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پێشکەشی کردن.
|