• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
"بەڕێوەبەری گشتی: بەردەوام چاودێر دەبین لەسەر جۆری ئەو خواردنەی پێشکەش بە سودمەندانمان دەکرێت"

بەڕێوەبەری گشتی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەک بۆ خشتەی خواردنی سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی دەکات.

ئەمڕۆ سێ شەممە ، ٢٢ـی شوباتی ٢٠٢٢ ، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی. لەگەڵ خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و مافناس ڕێبوار ڕەسول، بەرپرسی بەشی یاساو مافناس هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی ، خاتوو دڵکەش لێپرسراوی کارگێڕی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، کۆبویەوە.

ئامانجی کۆبونەوەکە ڕێکخستنەوەو دانانی بەرنامەیەکی خۆراکی تەندروست بوو بۆ سودمەندانی ماڵەکانی (بەساڵاچوان و منداڵان و کوڕان و کچان و داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو).
لە کۆبونەوەکەدا خاتوو ژیار جەلال میكانیزمه‌كانی‌ كاركردنی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ ژەمە سەرەکیەکانی خستەڕوو.
وەئاماژه‌یان به‌ومیکانزمانە دا کە ژەمە خۆراکێکی تەندروست بۆ منداڵان و بەساڵاچوان بەرهەم دێت به‌ ڕه‌چاوكردنی‌ ڕێنماییه‌ تەندروستیەکان .وە هە بونی سه‌رجه‌م به‌ها خۆراكییه‌ پێویسته‌كان بۆ گه‌شه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست‌و سروشتی‌ منداڵ ڕه‌چاو بکرێت.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی ئامادە بوانی ڕاسپارد و پێی ڕاگەیاندن کە بەردەوام چاودێر دەبین لەسەر جۆری ئەو خواردنەی پێشکەش بە سودمەندانمان دەکرێت و پێویستە لیژنەکانی بەدواداچون وردتر مامەڵە بکەن بۆ دڵنیابونەوە لە باش جێبەجێ کردنی و پێشکەش کردنی خۆراک بە پێی خشتەی دیاری کراو لە تەندەری بەڕێوەبەرایەتیماندا.

22/02/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.