• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕێوڕه‌سمی‌ واژۆی‌ گرێبه‌ستی‌ خواردنی‌ خانه‌و دایه‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌چوو


پاش بڕینی‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن‌و كێبركێ‌، ئه‌مڕۆ ڕێوڕه‌سمی‌ واژۆی‌ گرێبه‌ستی‌ خواردنی‌ خانه‌و دایه‌نگه‌كان له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و كۆمپانیای‌ كوڕه‌ داوێ‌ به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 4ی‌ 9ی‌ 2016، ڕێوڕه‌سمی‌ واژۆی‌ گرێبه‌ستی‌ ئاماده‌كردن‌و پێشكه‌شكردنی‌ خواردن له‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌ی‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و كۆمپانیای‌ كوڕه‌داوێ‌ به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییه‌وه‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ كوڕه‌داوێوه‌، كامه‌ران موحه‌ممه‌د، واژۆیان له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ كرد.

{گرێبه‌سته‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌ ئاماده‌كراوه‌و ورده‌كارییه‌كی‌ زۆری‌ تێدا ڕه‌چاوكراوه‌ كه‌ به‌شێكی‌ گرنگی‌ خۆی‌ له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ خودی‌ سودمه‌ندان، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خانه‌و دایه‌یه‌نگه‌كان‌و كارمه‌ندان به‌شداربوون له‌ ئاماده‌كردنی‌ خشته‌كانی‌ خواردن}

له‌‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و گه‌شاو عومه‌رو هیرۆ شه‌وكه‌ت شاره‌زایان له‌ دارایی‌‌و كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و هیوا ڕه‌حمان لێپرسراوی‌ به‌شی‌ یاسا به‌ وه‌كاله‌ت‌و كه‌مال موحه‌ممه‌د لێپرسراوی‌ وردبینی‌ ئاماده‌یبوون، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هیوای‌ خواست به‌هۆی‌ جێبه‌جێكردنی‌ گرێبه‌سته‌كه‌وه‌ خزمه‌تگوزاری‌ خواردن له‌ ئاستێی‌ به‌رزو پاك‌و خاوێندا پێشكه‌ش به‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و سودمه‌ندانی‌ خانه‌و دایه‌نگه‌كان بكرێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی‌ ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو پرۆسه‌ی‌ ئاماده‌كردنی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌ ئاماده‌كراوه‌و ورده‌كارییه‌كی‌ زۆری‌ تێدا ڕه‌چاوكراوه‌ كه‌ به‌شێكی‌ گرنگی‌ خۆی‌ له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ خودی‌ سودمه‌ندان، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خانه‌و دایه‌یه‌نگه‌كان‌و كارمه‌ندان به‌شداربوون له‌ ئاماده‌كردنی‌ خشته‌كانی‌ خواردن، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی‌ خه‌مڵاندنی‌ نرح به‌باشی‌ كاره‌كانی‌ خۆی‌ جێبه‌جێكردندوةو هه‌موو پرۆسه‌ی‌ ڕاگه‌یاندن‌و ڕه‌خساندنی‌ كێبركێش له‌ پارێزگا به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش به‌ڕێوه‌چووه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هیوای‌ خواست كۆمپانیای‌ ناوبراو زۆر به‌باشی‌ پابه‌ندی‌ بڕگه‌و مادده‌كان‌و خشته‌كانی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ بێت به‌جۆرێك ئومێده‌واربوون به‌ درێژایی‌ ساڵه‌كه‌ هه‌ر پێزانین‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ كۆمپانیا بكرێت نه‌وه‌ك ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی‌ لێپێچینه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرنگه‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ خانه‌كان هاوكارو یارمه‌تیده‌ربن بۆ جێبه‌جێبوونی‌ خواستی‌ سودمه‌ندان هه‌تا به‌ هه‌موو لایه‌ك بتوانن باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ین له‌ ڕووی‌ خواردنه‌وه‌، چونكه‌ خواردنی‌ ته‌ندروست یارمه‌تی‌ گه‌شه‌و ژیانێكی‌ باشتر ده‌دات بۆ منداڵ‌و به‌ساڵاچووان‌و سودمه‌ندان.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ به‌پێی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ گرێبه‌سته‌كه‌، كۆمپانیای‌ كوڕه‌داوێ‌ به‌رپرسه‌ له‌ پابه‌ندبوون به‌ ئاماده‌كرنی‌ خواردنی‌ سێ‌ ژه‌مه‌ بۆ خانه‌كانی‌ كوڕان‌، كچان، ساوایان، به‌ساڵاچووان، شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، دایه‌نگه‌كان، به‌پێی‌ خشته‌یه‌ك كه‌ به‌ ڕه‌چاوكردنی‌ ستانداردی‌ ژه‌مه‌ خواردنی‌ ته‌ندروست هاوكات خواستی‌ سودمه‌ندان  دانراوه‌.


{خواردنی‌ ته‌ندروست یارمه‌تی‌ گه‌شه‌و ژیانێكی‌ باشتر ده‌دات بۆ منداڵ‌و به‌ساڵاچووان‌و سودمه‌ندان}.


04/09/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.