بەڕێوەبەری گشتی (هێڵی ١١٦ ) و هۆبەی تەندروستی چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی بەسەردەكاتەوە.
ڕۆژی دوو شەممە، ٢١ ی شوباتی ٢٠٢٢ ، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید محمد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان، ئاراس ناصر، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان‌و به‌دواداچوون، هیوا سەعید، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی‌و ، ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی ، لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری كەمئەندامانی سلێمانی ، هێڵی فریاكه‌وتنی منداڵان(هێڵی 116)ی ، هۆبەی تەندروستی به‌سه‌ركرده‌وه.
به‌سه‌ركردنه‌وه‌كە به‌مه‌به‌ستی بەدواداچون بوو بۆ پڕۆگرامی كاركردنی ئه‌لیكترۆنی (هیڵی ١١٦ )،وە گوێگرتن له به‌رپرس‌و ستافه‌كانی هێڵی 116 بوو له‌باره‌ی پلان و به‌رنامه‌و كێشه‌كانی كاركردن.
به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز ئیبراهیم ته‌یب ، بەڕێوەبەری هێڵەكە كرد،و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان كرد كه بابه‌تیانه‌و پیشه‌ییانه‌و یاساییانه كاره‌كانی خۆیان به‌ڕێده‌كه‌ن‌و وه‌ڵامی منداڵان‌و كه‌س‌و كاریان ده‌ده‌نه‌وه به پێی پڕه‌نسیپه‌كانی كاركردن هاوكاریان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی هۆبەی تەندروستی بەسەركردەوەو گوێی لە داواكاری و كێشەو گرفتەكان گرت و جەختی لەسەر چارەسەر كردنی گرفتەكان كردەوە، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش به‌ڵێنی هه‌موو پشتیوانی و پشتگیرییه‌كی بۆ دووپاتكردنه‌وه.
|