هەڵسەنگاندنی ئاستی دایەنگەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا.
لە مەراسیمێکی تایبەتداو لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ساڵانەی بەشی دایەنگەکان لەگەڵ بەڕێوەبەری دایەنگە ناحکومییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵسەنگاندنی ئاستی دایەنگەکان بۆ ساڵی (٢٠٢١) بڵاوکرایەوە.
ڕۆژی دوو شەممە ،٢١ـی شوبات ٢٠٢٢، لە هۆڵی بۆنەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید محەمەد، بەرێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، ژمارەیەک لە شارەزایانى دیوان و بەرپرسی بەشەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، کۆبوونەوەی فراوانی ساڵانەی بەشی دایەنگەکان بە ڕێوەچوو، کە تیایدا زیاتر لە (٣٨) بەڕێوەبەری دایەنگەى حکومی و ناحکومی و ئەندامانی لیژنەکانی سەرپەرشتی ئامادەبوون.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا،بەرێز ئاراس ناصر، بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان، پاش ئەوەی پیرۆزبایی لە سەرجەم دایەنگەکان کرد ئامانجی کۆبوونەوەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و تیایدا جەختی کردەوە لەوەی بەشی دایەنگەکان لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکانداو لە ڕێگەی شارەزایانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و شارەزایانی زانکۆو لیژنەکانی سەرپەرشتیەوە کار دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی دایەنگەکان و چاودێریکردنیان لە رێگەی کردنەوەی خول و ڕاهێنان و سەردانی ڕاستەوخۆو ئەنجامدانى هەڵسەنگاندنەوە.
لە بڕگەى دووەمى کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز بەرێوەبەری گشتی وتەیەکی پێشکەشکردو تیایدا ئەوەی ڕوونکردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی گشتگیردا بە ئامانجی چاودێری و پاراستنی منداڵان و گەشەپێدان بە تواناکانیان کاری جیدی دەکات بۆ پێشەنگبوون لە ئاستی کوردستان و عێراقدا بەتایبەت لە بوارى چاودێرى و گەشەپێدانى تواناکانى منداڵانى دایەنگە.
بە پێی هەڵسەنگاندنەکەش دایەنگەکان دابەش دەبن بۆ چوار ئاستی (A و Bو C و E) لە (بەرزترین ئاست A بۆ نزمترین ئاست D)، بەمجۆرە:
گروپی (A)، دایەنگەکانی (مۆنتیسیرۆی سلێمانی،گەشە،شاری نەورۆز، خەونی منداڵان ،قەیوان ستی،ڕۆژ،سان، چوارچرای نوێ، جاف تاوەرس، بەرزاییەکانی سلێمانی، ).
گروپی (B)، دایەنگەکانی: ( شنیاری نوێ،ئانی ، مارگرێت ،بەرزایەکانی قەیوان ، گوندی ئەڵمانی).
گروپی (C)، دایەنگەکانی: (هەنگاوی بچوک ،ماڵی منداڵان،گوڵە مێخەک، ناز، مریەم ،ئەستێرە، سۆزی باوک،شاری پزیشکان٢، ساندیبێل، شەنگین،گۆیژە، فیردەوس،ژیکەڵە، ڕێبەری ٢).
گروپی (D)، دایەنگەکانی: ( گەڵا).