بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی منداڵپارێزی کوردستان دەکات .
ئەمڕۆ دوو شەممە ، ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٢، بەڕێز م/ ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بە ئامادە بوونی بەڕێزان ، ئاراس ناصر ، بەرپرسی پارێزگاری خێزان ، سۆران سەعید بەرپرسی بەشی پلان و بەدواداچون ، هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی ،پێشوازی كرد لە شاندێکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ، کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان ،نو‌عمان عەبدول ڕەحمان ،ئاڕاستەکاری پەیوەندی و هەماهەنگی، خاتوو سانا کریم، بەرپرسی پەیوەندیەکان .
لە دیدارێکدا پاش پیرۆزبایان لە بەڕێوەبەری گشتی ، باس له هه‌ماهه‌نگی زیاتر له كاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت له بواری خزمه‌تكردن به منداڵان كرا له نێوان دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی حكومهتو ڕێكخراوی ناوبراودا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، پاشان بەڕێوەبەری گشتی سوپاسکردن و كاره‌كانیانی بە گرنگ ناو برد‌و و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن .
لە كۆتایدا شاندی میوان بەڵێنی پشتیوانی و پاڵپشتیاندا، هیوای سەركەوتنیان بۆ بەڕێزیان خواست و چەپكە گوڵی پیرۆزباییان پێشكەش كردن.
|