بۆ بەدواداچوونی کارەکانیان بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەی ماڵی منداڵان بەسەردەکاتەوە
ڕۆژی پێنج شەممە ، ١٧ـی شوباتـی ٢٠٢٢، بەڕێز،م. ئیسماعیل ڕەشید محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی،بە هاوڕێیەتی بەڕێزان ، ئاراس ناصر، لێپرسراوی پارێزگاری خێزان ، ئەندازیار ، بەختیار عەلی، لێپرسراوی بەشی ئەندازیاری ، ئەندازیار ،ڕەوەز سوارە، پڕۆژەی خێرخوازی ماڵی منداڵان لە گەڕەکی کورد سات بەسەر کردەوە.
لەو سەردانەدا بەڕێوەبەری گشتی جەختی لە گرنگی پڕۆژەکە کردەوەو هیوای خواست بە زووی کارەکانی تەواو بێت و هەروەک باس لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی هەر گرفتەکانی بەردەم پڕۆژەکە کراو هەموو لا هاوڕابوون لەسەر هاوکاریکردنی پرۆژەکە لە ڕووی یاسایی و هونەری و کارکردن تیایاندا، ئەوەش بەهۆی ئامانجی پڕۆژەکە کە کارێکی خێرخوازییەو بایەخی گەورەی هەیە لە باشترکردنی کاری دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە سلێمانی.
پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی، دەست خۆشی لەو بنەماڵە خێرخوازە کرد کە ئەم پڕۆژەگرنگەیان دەستپێکردوەو و دەستخۆشی لە تەواوی ستاف و کرێکارانی پڕۆژەکان کرد و پاڵپشتی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بۆ هەر پڕۆژەیەکی هاوشێوە دوپات کردەوە .
جێگەى باسە، پرۆژەی بینای نوێی ماڵی منداڵان لە لایەن خێرخوازێک دروست دەکرێت.
|