• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
" سەنتەری ئۆتیزم كۆتایی‌ به‌ ڕاهێنانێكی‌ سێ ڕۆژه‌ بۆ کارمەندان و فەرمانبەرانی سەنتەری ئۆتیزم هێناو بڕوانامه‌ به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا"

ئەمڕۆ پێنج شەممە ، ١٧ـی شوباتــی ٢٠٢٢ ، بە ئامادەبونی بەڕێزان م. ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی ، ئاراس ناصر ، لێپرسراوی پارێزگاری خێزان ، هیوا سەعید ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە هۆڵی سەنتەری ئۆتیزم کۆتایی بە ڕاهێنانێکی سێ ڕۆژە هات کە بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەران و کارمەندانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی کرابووەوە.
سەرەتابەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەشەکانی سەنتەری ئۆتیزمی بەسەر کردەوەو لەگەڵ هەریەک لە بەڕێوەبەرو بەرپرسانی سەنتەرەکە کۆبویەوەو هەندێک ڕێنمای پێویستی پێدان و لە گرفت و کێشەکانینی کۆڵیەوە.

پاشان لە کۆتایی ڕاهێنانەکە بەژداری کردوو ووته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكرد له‌ وته‌كه‌یدا وێڕای‌ سوپاس‌ بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ به‌شداربوون له‌ سه‌رخستنی‌ كاره‌كانی‌ ڕاهێنانه‌كه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌ ستراتیجی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خول‌و ڕاهێنانه‌كانداو جه‌ختی‌ كره‌وه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ستراتیجیانه‌ ده‌یەوێت گرنگی بە ستافی سەنتەری ئۆتیزم بدرێت.

ڕاهێنانەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و وانەکان لە لایەن هەریەک لە بەڕێزان ، م.رەحمان عەلی، پسپۆرو شارەزا لە ئۆتیزم و گرفتە ژیرییەکاندا ،د.رێبوار حمە غریب پزیشکی دەروونی، م.ئەمیر، راگەیاندنی بەرگری شارستانی، وترانەوە.

له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و ڕاهێنانه‌وه‌ فەرمانبەرانی به‌شداربوو بڕوانامەی بەشداریان پێبەخشراو توانای‌ پێویستیان وه‌رگرت بۆ باشتر خزمه‌تكردن لە بواری ڕاهێنانی ئۆتیزم و بەرگری شارستانی.

17/02/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.