بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی کرد.
ڕۆژی سێ شەممە ، ١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٢، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بە ئامادە بونی بەڕێز ، هیوا ڕەحمن ، ڕاوێژکاری یاسایی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی کرد لە شاندێکی ( بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی) کەپێک هاتبون لە بەڕێزان م.سەربەست بەڕێوەبەری بزاڤ و ( م.دارا ، م.ئامینە، م.ناهیدە، م. شێرزاد) ئەندامانی بزاڤ.
ئامانجی سەردانەکەیان پیرۆزبایی بوو لە وەرگرتنی پۆستی نوێی بەڕێوەبەری گشتی ، پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دوپات کردەوە.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کردن و بەڵێنی دا هەموو هەوڵێکی بۆ خزمەت کردن و چارەسەر کردنی گرفتەکانی کەمئەندامان و هەژاران منداڵان بێت لە پارێزگای سلێمانی.
|