• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ ئه‌و 62 هاووڵاتیه‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌ی‌ مووچه‌كانیان ڕاگیراوه‌

   
 ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ ئه‌و 62 هاووڵاتیه‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌ی‌ مووچه‌كانیان ڕاگیراوه‌


له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ داواكرابوو زانیارییه‌ پێویسته‌كانی‌ (62) هاووڵاتی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كه‌ له‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ هاوكاری‌ وه‌رده‌گرن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بنێردێن بۆ وردبینیكردن‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵانی‌ ڕابردوودا ئه‌و زانیارییانه‌ وه‌ك پێویست له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانه‌وه‌ وه‌رنه‌گیراوه‌، ته‌نها ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ له‌ دۆسییه‌كانیاندا هه‌بوون نێردران بۆ وه‌زاره‌تی‌ كارو له‌وێشه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ كه‌ له‌ ئاستی‌ پێویستدا نه‌بوون، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و 62 هاووڵاتیه‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ سێیان كه‌ له‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 28ی‌ 8ی‌ 2016 دابه‌شكرا، ڕاگیراوه‌ تا زانیارییه‌كان ده‌گه‌یه‌ننه‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، پاشان مووچه‌كانیان وه‌ك‌و خۆی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ ئێسته‌شدا 22 هاووڵاتیان په‌یوه‌ندییان كردووه‌‌و زانیارییه‌كانیان هێناوه‌‌و له‌كاتی‌ گه‌یشتنی‌ زانیارییه‌كانی‌ 62 هاووڵاتیه‌كه‌ به‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ كارو دارایی‌ ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ سه‌ردانی‌ بانك بكه‌ن‌و مووچه‌كانیان وه‌رگرن.

بۆیه‌ هاووڵاتیانی‌ به‌ڕێزی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م ڕێكاره‌ هیچ په‌یوه‌ندی‌ به‌ دووباره‌ پشكنینه‌وه‌وه‌ نییه‌‌و ته‌نها په‌یوه‌ندی‌ به‌و 62 ناوه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ داوای‌ زانیارییه‌كانیان كراوه‌ بۆ وردبینی‌، پرۆسه‌ی‌ دووباره‌ پشكنینه‌وه‌ هه‌تا به‌ كۆتا نه‌گات‌و ئه‌نجامه‌كانی‌ ڕانه‌گه‌یه‌نرێن هه‌ر كار به‌ داتاكانی‌ ئێسته‌ ده‌كرێن‌و هه‌ر مووچه‌یه‌ك بدرێت یان ڕابگیرێت له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌و لیستانه‌یه‌ كه‌ له‌ پێش 2013 ه‌وه‌ كاریان پێده‌كرێت‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان‌و وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌م ڕووه‌وه‌ دڵنیایی‌ ده‌داته‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت.

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
1ی‌ 9ی‌ 2016


02/09/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.