بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە دەستەی دامەزرێنەرانی کۆمەڵی دادگەری دەکات.
ئەمڕۆ سێ شەممە،١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٢ ، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، پێشوازی کرد لە شاندێکی ئەنجومەنی دامەزرێنەرانی کۆمەڵی دادگەری کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان م. نازم عەبدوڵڵا ، م. دارا حەمە ئەمین،حاجی عەبدولرەحمان سان ئەحمەد.
ئامانجی سهردانهكەیان پیرۆزبایی بوو لە بەڕێوەبەری گشتی و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دوپات کردەوەو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست .
پاشان بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کردن و پاڵپشتیهكهیانی به هاندانێكی گرنگ زانی بۆ خزمەت کردنی پڕۆسەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی .
|