• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
"ئامانجیان پیرۆزبایی و ده‌ربڕینی‌ پشتیوانی‌‌ بو بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی"

بەڕێوەبەری گشتی بەجیا پێشوازی دەکات لە مەکتەبی زانایانی کۆمەڵی دادگەری و ڕاوێژکاری سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری.

ئەمڕۆ سێ شەممە،١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٢ ، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، لە دوو دیداری جیادا پێشوازی کرد لە شاندێکی مەکتەبی زانایان و بانگخوازانی کۆمەڵی دادگەری ، کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان، م.یاسین بێسەری ،بەرپرسی مەکتەبی زانایان و بانگخوازانی کۆمەڵی دادگەری و (م.محمودی ئازادی و د. ئەبوبەکری صدیقی ،د.شاخەوان سیامەنصوری) ئەندامانی کارگێڕی مەکتەب.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كەیان پیرۆزبایی بوو لە بەڕێوەبەری گشتی و پشتیوانی‌ و ده‌ستخۆشی‌ بو له‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ دامەزراوەی کۆمەڵایەتی ،كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ گیروگرفته‌كان دڵسۆزانه‌ كارو خزمه‌تی‌ خۆیان بۆ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان و خاوەنپێداویستی تایبەت درێژه‌ پێداوه‌و سه‌ركه‌وتووانه‌ خزمه‌ت دەکەن.


٭ لە دیدارێکی تردا بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە بەڕێز ، د.کامەران بابازادە ، ڕاوێژکاری سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کرد. و پاش ئەوەی پیرۆزبایی دەستبەکاربونی لە بەڕێوەبەری گشتی کرد هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی و کۆمەڵی دادگەری بۆ دامەزراوەی کۆمەڵایەتی دوپات کردەوە .

پاشان بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کردن و پاڵپشتیه‌كه‌یانی به‌ هاندانێكی‌ گرنگ زانی‌ بۆ خزمەت کردنی پڕۆسەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،دڵنیای دا کە بە پشتیوانی خواو پاشان کارمەندانمان لە ئاست چاوەڕوانی هاوڵاتیانمان دەبین

15/02/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.