• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێكی ڕێكخراوی (DHRD) كرد.

ئەمڕۆ ،دووشەممە ، ١٤ـی شوباتی /٢٠٢٢ ، بەڕێز، م.ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ، ئاراس ناصر ، لیپرسراوی پارێزگاری خێزان ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، پێشوازی كرد لە شاندێكی ڕێكخراوی (DHRD) سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراتی و مافی مرۆڤ ،كە پێك هاتبوون لە بەڕێزان ، كارزان فاضل بەڕێوەبەری ڕێكخراو ، تەلار كەمال ، بەرێوەبەری بەرنامەكان . كاردۆ ڕەزا ، پارێزەری پڕۆژە.

سەرەتا شاندی میوان پیرۆزبایان لە بەڕێوەبەری گشتی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی نوێ و هیوای سەرکەوتنیان بۆخواست.
لەتەوەرێکدا گفتوگۆ لەسەر کاروچالاکی و سنوری کارکردنیان و پاڵپشتی خۆیان بۆ بەهێز کردنی دام دەزگا کۆمەڵایەتیەکان لە بواری مافی ژنان و یاسای و پاڵپشتی دەرونی وکۆمەڵایەتی دەربڕی.
پاشان لە تەوەرێکی تردا شاندی میوان ئاماژەیان بە پەیڕەوی ماڵی بێلانەکان کرد کە لە ئێستادا قۆناغی ڕەشنوس بەکۆتا هاتووە.

پاشان بەڕێوەبەری گشتی چالاکی وهاوكاریەكانی ڕێكخراوی میوانی بە گرنگ وەسف كردو پاڵپشتی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ شاندی میوان دوپات كردەوە.

14/02/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.