بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە بەڕێوەبەرو بەرپرسانی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی دەكات.
ئەمڕۆ دوو شەممە، ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٢، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ، نوخشە ڕەسول ، بەڕێوەبەری کارگێڕی ،ئاراس ناصر ، لێپرسراوی پارێزگاری خێزان، هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی، هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی.پێشوازی کرد لە بەڕێزان ، لەتیف شێخ عەزیز ، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەیمانگاکانی (هیوا ،ئاوات ،هنا، ڕوناکی) و سەنتەرەکانی (ئۆتیزم و ڕۆشنایی) .
ئامانجی سەردانەکەیان پیرۆزبایی بوو لە وەرگرتنی پۆستی نوێی بەڕێوەبەری گشتی ، پاش بەخێرهاتنیان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی كردن و پێی ڕاگەیاندن پێویستە سەنتەرو پەیمانگاکانمان بەوپەڕی تواناوە گرنگی بە قوتابیانی خاوەنپێداویستی تایبەت بدەن و هەروەک دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرو ستاف و کارمەندان کرد و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ دوپات کردنەوە.
لە كۆتایدا شاندی میوان بەڵێنی هاوكاریان داو هیوای سەركەوتنیان بۆ بەڕێزیان خواست و چەپكە گوڵی پیرۆزباییان پێشكەش بە بەڕێزیان كرد.
|