بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی خانزاد دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٢، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بە ئامادەبوونی بەڕێز ،ئاراس ناصر ، لێپرسراوی چاودێری خێزان، پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی خانزاد کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان، لاڤە محەمەد بەڕێوەبەری ڕێکخراو ،فێنک کەمال ، بەڕێوەبەری پڕۆژەکان ،نیاز صاڵەح ، توێژەری دەرونی.
پاش ئەوەی پیرۆزباییان لە دەست بەکاربونی وەک بەڕێوەبەرگشتی کرد وهیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست ، هەردولا گفتوگۆیان کرد لەسەر کارکردنی ڕێکخراوی خانزاد لە ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو، پاشان واژوو کرا لەسەر ڕەشنوسی ڕێگەپێدان بە مەبەستی کارکردنیان لە بواری یاسایی و کۆمەڵایەتی و دەرونی لە ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو .
لە کۆتاییدا شاندی میوان چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی کرد.
|