بەڕێوەبەری گشتی پێشواز لە سەرپەرشتیاری کڵێسای "ماریوسف" دەکات.
ئەمڕۆ یەک شەممە، ١٣ـی٢ـی٢٠٢٢ ، بەڕێز ، م.ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، پێشوازی کرد لە بەڕێز قەشە ئەیمەن عەزیز، سەرپەرشتیاری کڵێسای "مار یوسف".
لە دیدارێکدا سەرپارشتیاری کڵێسای "ماریوسف" پیرۆزباییان لە بەڕێوەبەری گشتی کرد بەهۆی دەست بەکاربونیان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی سوپاس بەڕێزیانی کردو دڵنیای کردنەوە کە وەک بەڕێوەبەری گشتی ،بێ جیاوازی ئاین و زمان و بیرو بۆچونەکان خزمەت بەگشت چین و توێژە جیاجیاکانی پارێزگای سلێمانی دەکەن .
|