وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوەکانی (uncef)و (unhcr) دەکات.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ، ١٠ـی۲ـی٢٠٢٢، بەڕز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بە ئامادە بونی بەڕێزان ، ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، ئاراس ناصر ، لێپرسراوی پارێزگاری خێزان، فەرەیدون عەزیز ،سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پاڵپشتی دەرونی کۆمەڵایەتی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەسلێمانی ، پێشوازیکرد لە شاندێکی ڕێکخراوەکانی (uncef)(unhcr) ، کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان ئەحمەد تاهر ، ل.بەشی منداڵان ،زەهور خوداد و وێندی دیتریک یاریدەدەری بەرپرسی پارێزگاری منداڵ ، پەروین ئیسماعیل ،یاریدەدەری بەرپرسی پارێزگاری منداڵ.
ئامانجی سەردانەکە کارا کردنی یەکەی پاراستنی منداڵانی سەر بە پارێزگاری خێزان بوو، لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی ،کە لەڕێگەی ئەم یەکەیەوە منداڵان سودمەند دەبن لەخزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە پاراستنی منداڵان و بەدواداچونی ورد بۆ کێشەو گرفتەکانی منداڵان .
لەو دیدارەدا بەڕێز وەزیری کار لە ڕوانگەی یاساو ڕێنماییە بەرکارەکانەوە، بنەماو پڕەنسیپە گشتیەکانی کاکردنی لە بواری پاراستنی منداڵان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هەروەک ئامادەیی بەرێوەبەرایەتی گشتی و سەرجەم دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی پیشاندا بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەی لە پێناو پاراستنی منداڵان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ژیانی منداڵان.
پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ڕایگەیاند پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکەن بۆ بەرەو پێشچونی بواری پاراستنی منداڵ و هیوای خواست سێکتەرە باڵاکانی تری بواری کۆمەڵایەتیش پەرەی پیبدرێت و پاڵپشت و پشتیوانی خۆی بۆهەر هەوڵێک دوپات کردەوە.
|