بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەرپرسی بەش و هۆبەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆبویەوە .
ئەمڕۆ چوار شەممە، ٩ـی٢ـی٢٠٢٢، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی،بە ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان شاره‌زاكانی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی‌و به‌رپرسی به‌ش‌و هۆبه‌كان، پاش دەست بەکاربونی یەکەم کۆبونەوەی خۆی به‌ڕێوه‌برد.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی گرنگ گفتوگۆی لەبارەوە کرا و به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به بایه‌خه‌وه كاری به‌ش‌و هۆبه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاند، به‌تایبه‌ت لە پێناو کار ئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتیان و كاركردنی شانده‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هاوبه‌شه‌كان بۆ دروستكردنی کاری پێکەوەیی ، له ته‌وه‌رێكی تردا تەئکید لە ڕێکخستنەوەی خەرجیەکان کرا ، ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبوونه‌وه بریتبوو له گفتوگۆی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به دایه‌نگه‌كان و کێشەو گرفت و چارەسەرەکانی خرانە ڕوو .
له كۆتا ته‌وه‌ره‌شدا گفتوگۆی كرا له‌سه‌ر پلانی ساڵی (٢٠٢٢)ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و به‌ش‌و هۆبه‌كانه‌وه‌و تیایدا بەڕێوەبەری گشتی بڕیاریدا پێویستە تەواوی بەش و هۆبەکان پلانی(٢٠٢٢) لە ماوەی ١هەفتە پلانەکانیان ئامادە بکەن.
|