بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە بەڕێوەبەرو بەرپرسانی چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی دەكات.
ئەمڕۆ ٤شەممە ، ٩ی ٢ی ٢٠٢٢، بەڕێز م/ ئیسماعیل ڕەشید محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، پێشوازی كرد لە بەڕێزان خاتوو ژیار جلال ،بەڕێوەبەرچاودێری كۆمڵایەتی سلێمانی و خاتوو ڕازاوە میرزا جێگری بەڕێوەبەر و بەرپرسانی هێڵی گەرمی ١١٦ و ماڵەكانی ( بەساڵاچوان و كوڕان و كچان و منداڵان) و بەڕێوەبەرانی دایەنگە حكومیەكان. كە بە مەبەستی پیرۆزبایی لە وەرگرتنی پۆستی نوێی بەڕێوەبەری گشتی ،سەردانی بەڕێزیان كردبوو، پاش بەخێرهاتنیان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی كردن و ئەرك و ماندو بوونی كارمەندانی بەرز نرخاندو ، پێی ڕاگەیاندن بە هاوكاری ئەوان لە خزمەت كردن بە هەموو چین و توێژەكان بەردەوام دەبێت و پێكەوە كار دەكەین تا زیاتر بواری كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەرەو پێش بەرن.لە كۆتایدا ئامادەبوانی میوان بەڵێنی هاوكاریان داو هیوای سەركەوتنیان بۆ بەڕێزیان خواست و چەپكە گوڵی پیرۆزباییان پێشكەش بە بەڕێزیان كرد.
|