• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامارو زانیاری ساڵی ٢٠٢١ دەخاتە ڕوو.

بەڕێوەبەری گشتی ئامارو داتاکان ئاماژەی‌ بەرەوپێشچوونن لە کاری‌ کۆمەڵایەتیدا"

بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ ئامارو زانیاریی‌ کارو چالاکییەکانی‌ ساڵی‌ (٢٠٢١)ی‌ دەخاتەڕوو.

 

ڕۆژی‌ سێشەممە، ١١ی‌ كانونی دووەمی‌/ ٢٠٢٢، بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی بە وەكالەت‌، ، ئامارو زانیاریی‌ کارو چالاکییەکانی‌ ساڵی‌ (٢٠٢١)ی‌ ڕاگەیاند، کە تیایدا لە زۆر بواردا بەرەوپێشچوون لە خزمەتگوزارییەکانی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ بەدیهاتووە چ لە کوالێتی‌‌ کار چ لە ڕووی‌ ژمارەوە.

 

بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ سەرجەم کارمەندان‌و بەرپرسانی‌ سنوری‌ کاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کرد کە لە ساڵی‌ ڕابردوودا، بە ئاستێکی‌ باشتر خزمەتیان کردووە، هەروەک سوپاسی‌ زۆری‌ ئاراستەی‌ هەموو ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتی‌‌و ناوخۆییانە کرد کە هاوکارو پشتیوانن لە چوارچێوەەی‌ پڕۆژەو کارە هاوبەشەکاندا، هەروەها ئاماژەی‌ بە هاوکاریی‌و پشتیوانیەکانی‌ خێرخوازان کرد، هەروەها بەتایبەت سوپاسی‌ خاتوو كوێستان محمد ، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی  و بەڕێز د. هەڤاڵ کرد کە هاوکارو پاڵپشتە بۆ باشترکردنی‌ خزمەت لە ماڵەکانی‌ بەساڵاچووان‌و منداڵان‌و سەنتەری‌ ئۆتیزم‌و پاڵپشتی بەڕێزیان بوونەتە هۆی‌ دەستەبەرکردنی‌ خزمەتگوزاری‌ باشتر.

 

بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ئاماژەی‌ بە پلانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ دا کە لە ساڵی‌ (٢٠٢٢)دا ، پلانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی‌ ژینگەیەكی‌ گونجاو بۆ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت دەبێت.

 

جێی‌ ئاماژەیە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ لە پێناو بەرچاوڕوونی‌ هاووڵاتیان و دەزگاکانی‌ ڕاگەیاندن، ساڵانەو شەش مانگ جارێک کۆی‌ ئامارو زانیاریی‌ کارو چالاکییەکان لە هەموو بوارەکاندا دەخاتەڕوو.

 

بۆ زانیاریی‌ تەواو، لە خوارەوە دەقی‌ ڕاپۆرتی‌ ئامارو زانیاریی‌ کارو چالاکییەکان بۆ ساڵی‌ (٢٠٢١) دەخەینەڕوو:

حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌

ڕاپۆرتی‌ ئامارو زانیاریی‌ كارو چالاكییه‌كان  بۆ ساڵی (٢٠٢١).

 

وه‌ك به‌شێك له‌ پابه‌ندی‌ به‌ شه‌فافییه‌ت‌و به‌رچاوڕوونی‌ هاووڵاتیان له‌ ڕێگه‌ی‌ سایتی گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،(www.socialsuli.com) له‌ یانزه‌ ته‌وه‌ری‌ جیاوازدا پوخته‌ی‌ كارو چالاكی‌‌و زانیارییه‌كان بۆساڵی (٢٠٢٢) بۆ ڕای گشتی‌‌و هاووڵاتیان به‌مجۆره‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو:




11/01/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.