بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای هیوای نابیستان بەسەر دەكاتەوە.
ئەمڕۆ ،١٠ی كانوونی دووەمی/٢٠٢٢، بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەكالەت.بە هاوڕێیەتی بەڕێزان ، لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری كەمئەندامانی سلێمانی ،هیوا سعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، ئارەزوو غەفور، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، پەیمانگای هیوای نابیستانیان بەسەر كردەوە.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز م.بەهار به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا به‌باشی سه‌باره‌ت بە تاقیكردنەوەكان و خوێندن‌و كێشه‌و گرفته‌كانی ڕۆژانی دهوامو كاری ڕۆژانه‌ی مامۆستا‌و كارمه‌ندانی په‌یمانگا ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و هاوڕێكانی خسته‌ڕوو، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی پشتیوانی خۆی بۆ په‌یمانگاو قوتابیه‌كانی خسته‌ڕوو، دواتر سهردانیهۆڵەكانی تاقیكردنەوەی كرد‌و له نزیكه‌وه چاوی به مامۆستایان‌و قوتابیانی په‌یمانگاكه كه‌وت.
|