نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی بەشداری ڕۆژی جیهان برایل دەکات.
ڕۆژی ٣شەممە ،٤ی کانونی دووەمی/٢٠٢٢ ، بەڕێز هیوا ڕەحمان ، نوێنەری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە وەکالەت ، محەمەد ڕەئوف ،لێپرسراوی هۆبەی کەمئەندامان ،لە هۆڵی پەروەردەی سلێمانی، بەشداریانکرد لە بۆنەیەکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی نوسینی برایل . کە ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت ڕێکیان خستبوو.
لەو بۆنەیەدا نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی خۆی و بەڕێوەبەری گشتی گەیاندە سەرۆک و ئەندامانی ڕێکخراوو هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و پاڵپشتی خۆی و بەڕێوەبەری گشتی بۆ بەڕێزیان دوپات کردەوە.
|