ئەمڕۆ ٤ی کانونی دووەمی /٢٠٢٢ ،ڕۆژی جیهانی نوسینی برایلە .
بەڕێز،نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت وێرای پیرۆزبایی لە تەواوی نابینایان لە جیهان و کوردستان بەتایبەت و تایبەتر نابینایان و کارمەندان لە سەنتەری ڕۆشنایی نابینایانی سلێمانی، هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازێ. و دهستخۆشی له بەڕێوەبەر وكارمهندانی دڵسۆزی سهنتهری ڕۆشنایی نابینایان و بەڕێوەبەرو مامۆستایانی پەیمانگای ڕوناکی دهكات، كه ڕۆڵی گهورهیان ههیه له فێر کردنی خوێندکارانی نابیناو و کردنەوەی خول بۆ نابینایان .
سهنتهری ڕۆشنایی نابینایان، یهكێك له دامهزراوه كۆمهڵایهتییهكانهو سهر به بهڕێوهبهرایهتی چاودێری كهمئهندامانی سلێمانیه له سنوری بهڕێوهبهرایهتی گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی.
ئازیزان ..
چۆن دروست بووە ؟
واتای برایل چیە؟
نوسینی برایل چیە :
بریتیه لهو ورده كونانهی بههۆی ئامێرهوه دهكرێنه لاپهڕه سپییهكانو له شێوازی ڕێكخستنو دانانیشیاندا دهربڕی وشهو پیتی جیاوازن.
واتای برایل لە چییەوە هاتووە؟
لویس برایل هاوڵاتیەکی فەرەنسی و نیشتەجێی پاریس بووە، لەتەمەنی سێ ساڵی دا توشی ئیلتیهابێکی توندی چاوەکانی دەبێت و دواجار چاوەکانی لەدەست دەدات، بەڵام
نابینابونی نەبۆتە بەربەست لەژیانیدا هەروەها ڕێگریشی نەکردوە لەفێربوونی بۆ بواری میوزیک توانویەتی فێری ئامێرەکانی (ئۆرگو.فیلۆن)ببێت و بەکاریان بهێنێت.
لەساڵی ١٨١٩ توانی خەڵاتی خوێندن لەپاریس بەدەست بهێنێت دواتر پەیوەندی کرد بە(پەیمانگای مناڵە نابیناکان)بەشێوەیەکی زۆر سەرکەوتوانە توانویەتی خوێندنەکەی لەوێدا تەواو بکات و درێژە بەخوێندن دەدات و پلەکانی خوێندن دەبرێت بە ئەنجامێکی زۆر باش تا بڕوانامەی پەیمانگای مللکی بەدەست دەهێنێت.
دوای تەواوکردنی خوێندنەکەی دەبێت بەوانەبێژ لەپەیمانگاکە.
پاشان کتێبێکی دەرکرد تێیدا بەشێوازێکی زبر نوسینی بۆ نابینایان شیکردەوە ، پەروەردکارەکە ویستێکی زۆر وای لێکرد بەردەوام هەولبدات بۆ خزمەت کردن بۆ منداڵە نابیناکان و لەدوای چەندین هەوڵی خۆی٫
بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بۆ کارئاسانی و دانانی مەنهەجێك بۆ نابینایان و لەسەرەتای ساڵی ۱۸۲۹ سیستەمێکی دیاریی خوێندنی بۆ منداڵه نابیناکان دامەزراند کە لە ڕێگەیەوە ٫کەسانی نابینا دەیانتوانی فێری خوێندن ببن٫سیستمەکە ناوی(برایل)بوو هەر ناوی ئەویش کرا بەناوی نووسینە نوێیەکە ئەم داهێنانەگرنگ و کاریگەرە گۆڕنکاریەکی گەورەو بەرچاوی لە ژیانی نابینایانی وڵاتەکەی و تێکڕای جیهان دروست کرد
کەلەئێستادا ۱۲٠ ووڵات ئەم سیستمە (برایل) بەکاردەهێنرێت بۆ خوێندن (نوسین و خوێندنەوەی) تایبەت بە نابینایان،
لویس برایل دوای توشبونی بەنەخۆشی(سیل) لەسالی ١٨٥٢ کۆچی دوای کردوە.
لەکۆتایدا؛
هیوادارین کەسانی نابیناهەمیشە کەسانی داهێنەر و پر ووزەبن بۆ خزمەتی خەڵك و خاکی کوردستان و کۆی مرۆڤایەتی بەگشتی.