بە ئامادەبونی نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی شانۆگەری (مردن لە چوار وەرزدا) نمایش کرا.
ئەمڕۆ ٤ شەممە ، ٢٢/کانونی یەکەم/٢٠٢١ ، لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و بە ئامادە بونی بەڕێزان ،هیوا ڕەحمان ، نوێنەری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشە پێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، ڕازاوە میرزا ، جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و بەڕێوەبەری ماڵەکانی بەساڵاچوان و کوڕان و کچان و هێڵی ١١٦ و ژمارەیەک لە بەرپرسان و فەرمانبەران و چالاکەوانی مەدەنی ،شانۆگەری (مردن لە چوار وەرزدا) نمایش کرا ، کە بە ڕێوەبەرایەتی گشتی چا ودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە هاوکاری ڕێکخراوی (unfpa)لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ڕێکیخست بوو.نمایش کردنی شانۆگەریەکە هاوکات بوو لەگەڵ شانزە ڕۆژی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی دژی ژنان .
لە کۆتایدا سوپاس و پێزانین بەخشرایە نمایش کارانی شانۆگەریەکە.
|