حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پشووی سەری ساڵی لە دامەزراوە حكوومییەكان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەم ٢١ـی كانوونی یەكەم/٢٠٢١، لە ڕاگەیەنراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە، ڕۆژی شەممە ٢٥ـی كانوونی یەكەم/٢٠٢١ تا ڕۆژی شەممە یەكی كانوونی دووەم/٢٠٢١، لە سەرجەم داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی و ناحكوومییەوە، پشووی فەرمی دەبێت.
حكوومەت ڕای گەیاندووە، ڕۆژی یەكشەم دووی كانوونی دووەم/٢٠٢١، دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.
|