نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی بەشداری یادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت دەکات
ڕۆژی ٥ شەممە ، ١٦/دیسەمبەری/٢٠٢١ ، بە ئامادە بونی بەڕێز هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی ، بە نوێنەرایەتی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی ،بەشداری کرد لە یادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت.
لەو بۆنەیەدا بەڕێز هیوا ڕەحمان ، وتەیەکی پێشکەش کردو ، وێرای پیرۆزبایی لە ڕێکخراوی ناوبراو دەستخۆشی لەو کارو چالاکی و هاوکاریانە کرد کە ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ پێشکەش بە هەژاران و نابینایان کردوەو ،پاڵپشتی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ دوپات کردنەوە ، چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەش کردن.
|