• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی باڵای نوسینگەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەکات



ئەمڕۆ ، ١٦/دیسەمبەری/٢٠٢١ ، بەڕێز ، نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە وەکالەت ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە سلێمانی ،کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان ، سابیر عەبدوڵڵا کەریم ، بەڕێوەبەری نوسینگەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ، عەبوڵڵا ڕەئوف عەلی ،لێپرسراوی هۆبەی ڕاپۆرت ، مصتەفا محمود لە هۆبەی یاساو سکاڵا.

سەرەتا شاندی میوان ئامانجی سەردانەکەیان بۆ بەڕێوەبەری گشتی ڕونکردەوەو لە کۆبونەوەیەکدا هەردوولا کۆمەڵێک پرس و بابەت ئاڵ و گۆڕ کراو تیشک خرایە سەر رەوشی مافی مرۆڤ و یاساکانی پەیوەندیدارو ئەو گرفت و ئایشانەی لەو بارەوە هەن، پاشان ئامارو داتاو زانیاری پێویستیان لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی وەرگرت  و لەو سۆنگەوە کۆمەڵێک دۆسیە گفتوگۆیان لە بارەوە کراو، بڕیار وایە بەهەماهەنگی و راوێژ کار بۆ چەند پرس و بابەتێک بکەن.

لای خۆشیانەوە بەڕێوەبەری نوسینگەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سوپاسی هەڵوێست و هەماهەنگی و پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرد، کە لەبواری هۆشیاری کۆمەڵگە لەمەڕ مافەکانی مرۆڤ هاوکار بوون و تەئکیدیان لە پێویستی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کردەوە.

16/12/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.