ئاراس ناصر : پێویستە دایەنگەکان گرنگی زیاتر بە پهروهردهو ڕاهێنانی منداڵان بدەن.
کۆبونەوەی ساڵانەی دایەنگە کۆبونەوەی ساڵانەی دایەنگە ناحکومیەکان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی ٤شەممە ،١٥/دیسەمبەری/٢٠٢١ ، بە ئامادە بون و سەرپەرشتی بەڕێز ،ئاراس ناصر ، نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی . خاتوو حەلیمە فەتاح ، لێپرسراوی بەشی دایەنگەکان، و بەڕێوەبەرو توێژەرانی سەرجەم دایەنگە ناحکومیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی ، کۆبونەوەی فراوانی ساڵانەی دایەنگەکان بەڕێوەچوو.
سەرەتا بەڕێز نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی وتەیەکی پێشکەش کردو شێوازی میکانزمی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ ئامادەبوان ڕون کردەوە و گرنگیدان بە منداڵ وەک چەقی تێڕوانینی بەشی دایەنگەکان بە پێشینەی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەشی دایەنگەکان ناوبرد و بە هەموانی ڕاگەیاند پێویستە دایەنگەکان گرنگی زیاتر بە پهروهردهو ڕاهێنانی منداڵان بدەن.
سەبارەت بە کاری لیژنەی بەشی دایەنگان نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی ڕونی کردەوە کە کاری لیژنەکان بەشێوازی ئەکادیمی و یاسایی کارەکان ئەنجام دەدەن و کارەکانیان دەبێتە هۆی پێشخستن و بەرەو پێش چونی زیاتری دایەنگاکان.
دواتر لەلایەن بەرپرسی بەش شیکاری هەڵسەنگاندنی بەشی دایەنگەکان لەتێڕوانینی دایەنگە ناحکومیەکانەوە خرایە ڕوو .
بەشێکی تری کۆبونەوەکە دابەشکردنی سەرجەم سیستەم و ڕێنمایی و بڕیارەکانی تایبەت بە دایەنگەکان و دوو نامیلکەی هۆنراوە بوو، کە بەسەر ئامادەبواندا دابەش کرا.
خاتوو حەلیمە فەتاح ، لێپرسراوی بەشی دایەنگەکان ڕاگەیاند ، کە ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە گەشەی زیاتری منداڵەکانەو گرتنهبهری ڕێوشوێنی پێویستو جێ بهجێكردنی یاساو ڕێنماییهكانو چاودێری و سهرپهرشتی وردی دایهنگهكان وا دەکات ئاستێكی زۆر باش له پێكهشكردنی خزمهتگوزاری چاودێریو پهروهردهیی بۆ منداڵان هەبێت . ئهوهش به ڕهخساندنی ژینگهیهكی گونجاو بۆ گهشهی منداڵ كه دهرئهنجام متمانهیهكی گهوره بۆ دایهنگهكان دروست دەکات.
لە کۆتاییدا لە گفتوگۆیەکی کراوەدا گوێ لەسەرجەم پێشنیار و ڕاو بۆچونەکان گیراو ڕونکردنەوەی پێویست لەبارەیانەوە درا وە هەندێ بڕیاری گرنگ درا تایبەت بە باشتکردنی کارەکان.