• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆتایی‌ به‌ ڕاهێنانێكی‌ دوو ڕۆژه‌ بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هێناو بڕوانامه‌ به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا "

ئەمڕۆ ، ١٥/دیسەمبه‌ری/٢٠٢١ ، لە هۆڵی هۆتێل تایتەنیک و بە سەرپەرشتی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بە هاوکاری سندوقی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری دانیشتوان (unfpa) ، و لە ژێر دروشمی ,, بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری،، کۆتای بە ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژە هێنا کە بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و چالاکەوانی سەرشەقام کرابوەوە.

له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌ڕێز ،هیوا ڕەحمان ،ڕاوێژکاری یاسایی و سەرپەرشتیاری خولەکە ، وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا وێڕای‌ سوپاس‌ بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ به‌شداربوون له‌ سه‌رخستنی‌ كاره‌كانی‌ ڕاهێنانه‌كه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌ ستراتیجی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خول‌و ڕاهێنانه‌كانداو جه‌ختی‌ كره‌وه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ستراتیجیانه‌ ده‌یه‌وێت بایه‌خ به‌ پرسی ژنان لە پارێزگای سلێمانی بدات و بەرزکردنەوەی ئاستی ووشیاری کۆمەڵگای بە پێویست زانی .

ڕاهێانه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژدا و بەسەرپەرشتی بەڕێز هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی ، به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا خاتوو ، ئەشواق نەجیب عەبدوڵڵا، ڕاهێنەر و پارێزەر، وانەکانی خولەکەی دەوتەوەو , ئەکادیمیای ژنان بۆسەرکردایەتی لە عێراق ، سپۆنسەری‌ بوو.

له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و ڕاهێنانه‌وه‌ فەرمانبەرانی به‌شداربوو بڕوانامەی بەشداریان پێبەخشراو توانای‌ پێویستیان وه‌رگرت بۆ باشتر خزمه‌تكردن لە بواری توندوتیژی دژی ژنان.

15/12/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.