بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستێک بە کێبڕکێی سیڤی پڕدەکاتەوە.
بە پێی نوسراوێک كه ژماره (٣٢٧٩) له به‌رواری (١٢ی١٢ی ٢٠٢١)ی له‌سه‌ره، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له ڕێگه‌ی كێبڕكێ‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی چونیه‌ك بۆ كارمه‌ندان ،پۆستی به‌ڕێوەبەری هۆبەی(پەیمانگای ئاوات) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری کەمئەندامان ی سلێمانی پڕ ده‌كاته‌وه، كارمه‌ندانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی ، ده‌توانن سی ڤی خۆیان له ماوه‌ی (٥)ڕۆژدا ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیمان بكه‌ن بۆ به‌شداری له پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌كان.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی به‌تاڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری کەمئەندامان ده‌كات، ئه‌و بەڕێزانەی ئاره‌زوومه‌ندن به وه‌رگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری هۆبەی(پەیمانگای ئاوات) لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامان، لە ماوەی (٥) ڕۆژدا ژیان و تواناییه‌كانیان به(C.V) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) بكه‌ن له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌ی بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
١ـ هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس( ٧ ) ساڵ خزمەتی هەبێت.
٢ـ هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆم (١٠)ساڵ خزمەتی هەبێت.
٣ـ توانای بەڕێوەبردن و شارەزایی هەبێت.
٤- شارەزایی لە کۆمپیوتەردا هەبێت
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی.
١٢/دیسەمبەری/٢٠٢١