• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەشداری بۆنەیەکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی کەمئەندامان دەکات.

ئەمڕۆ ، ٩/دیسەمبەری/٢٠٢١ ،به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت و بە ئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو، کوێستان محمد ، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ،نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدنی کۆمەڵایەتی ، هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی ، محمد ڕۇوف، لێپرسراوی هۆبەی کەمئەندامان، ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی‌ وه‌زاره‌ت‌و سه‌رۆك‌و به‌رپرسی‌ یه‌كه‌می‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ كه‌مئه‌ندامی‌‌و خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و نوێنه‌ره‌ی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان ، بەشداریان کرد لە بۆنەیەکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت ،کە یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان  لە شاری سلێمانی ،ڕێکی خست بوو.

سەرەتا بسامان حسێن سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتی کەمئەندامان لە وتەیەکدا سوپاسی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکار و خەمخەمخۆری کەمئەندامانە و کارەکانی بەڕێزیانی بەرز نرخاند.

پاشان، به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌ش كردو له‌ وته‌كه‌یدا سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی لە تەواوی کەمئەندامان و دووپاتكردنه‌وه‌ی‌ پشتیوانی‌ خۆی‌‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ،ئه‌و كارانه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌  حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ ماوه‌ی‌ کارکردنیدا  ئه‌نجامیداون . وە دەست خۆشی و سوپاسی ئەو ڕێکخراوو کەس و لایەنانەی کرد کە هاوکار و پشتیوانی کەمئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەتن.

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا، لە لایەن سامان حسێن سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستانەوە خەڵاتی ڕێزو وەفا  بەخشرایە هەریەک لە بەڕێزان وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و ،هیوا ڕەحمان و محمد ڕۇوف ، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و ڕێکخراوەکان كه‌ به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كه‌ن.

09/12/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.