به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه
به فه‌رمانی ژماره (1148) له 29ی 8ی 2016، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌و پۆسته‌ش (سالار فه‌تاح) وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشانكراوه‌و ( كاوه مسته‌فا) ش كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌زوور.
له‌وباره‌یه‌وه، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، كه تا ئێستا ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه سه‌ر به ئه‌وان بووه، ڕایگه‌یاند :" به گه‌رمی پیرۆزبایی له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید‌و خوشك‌و برایانی كارمه‌ند‌و هه‌ردوو به‌ڕێزان كاك سالار فه‌تاح‌و كاك كاوه مسته‌فا له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌كه‌ین‌و به‌ڵێنی پشتیوانی‌و هاوكارییان پێده‌ده‌ین تا ئه‌و كاته‌ی خۆیان باشتر پشت به‌خۆیان ده‌به‌ستن".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێده‌كرێت؟ وتی :" وه‌ك له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ڵام بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی جێبه‌ێكردنه‌كه، پێویستمان به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك هه‌یه له زووترین كاتدا هه‌ركارێك پێویسته له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامیبدات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و سنوری ئیداری پارێزگاكه ".
له‌باره‌ی خاڵه ئه‌رێنییه‌كانی بڕیاره‌كه‌وه، گوڵپی وتی :" له بنه‌مادا ئه‌و بڕیاره به‌شێكه له‌و زنجیره بڕیار‌و پابه‌ندییانه‌ی كه پاش به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه پێویست بوون، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر پشتیوانی به داوادا بێت ئه‌وه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌یه‌كی ئیداری له‌نێوان هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ولێردا " .
وێنه‌ی سالار فه‌تاح، به‌رێوه‌به‌ر به وه‌كاله‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید .
|