• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕونکردنەوەیەک لەسەر مامەڵەو تەرخان کردنی مووچە..

بۆ دڵنیا بونەوەو زانیاری هاوڵاتیان هێندێک زانیاریی‌ كه‌ باس له‌ فێڵكردن ده‌كه‌ن له‌ ژمارەیەک هاووڵاتی‌ شاری‌ سلێمانی‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ پێویستی‌ زانی‌ ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ بڵاوبكاته‌وه‌:

له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا چه‌ند هاووڵاتیه‌ك به‌ڕێگه‌ی‌ جیا جیا ئه‌و زانیارییه‌یان پێداوین كه‌ كه‌سێك یان زیاتر له‌ شاری‌ سلێمانی‌، به‌ناوی‌ مامه‌ڵه‌و ته‌رخانكردنی‌ مووچه‌و هاوكاری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و چاودێریی‌ خێزان سودی‌ له‌ دۆخی‌ خراپی‌ دارایی‌ خه‌ڵك‌و ساده‌یی هێندێك له‌ هاووڵاتیان وه‌گرتووه‌و به‌ به‌ڵێنی‌ درۆو چه‌واشه‌ پاره‌ له‌ خه‌ڵكی‌ ده‌كێشێته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئاگاداری‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ زانیاریی‌ یان ڕاییكردنی‌ هه‌رجۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ك به‌ هیچ جۆرێك فریوی‌ كه‌س نه‌خۆن‌و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی‌ به‌ فه‌رمانگه‌كانمانه‌وه‌ بكه‌ن‌و له‌ ڕاستی‌‌و دروستی‌ هه‌ر قسه‌و قسه‌ڵۆكێك بكۆڵنه‌وه‌، هه‌روه‌ك ئاگاداریشیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌هیچ جۆرێك له‌ هیچ ڕێگه‌یه‌كه‌وه‌ هیچ جۆره‌ مووچه‌و هاوكارییه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ناوی‌ چاودێریی‌ خێزان یان كه‌مئه‌نداانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ ٨ ساڵه‌ بۆ هیچ كه‌س نه‌كراوه‌و به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ هه‌موو جۆره‌ ته‌رخانكردنێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ ڕاگیراوه‌، بۆیه‌ هیوادارین هیچ كه‌س فریو نه‌خوات‌و بۆ هه‌ر زانیارییه‌ك ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی‌ به‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ ترمان بكه‌ن له‌ شارو شارۆچكه‌كان‌و ئێمه‌ هه‌رده‌م ده‌رگامان له‌سه‌ر پشته‌ بۆ به‌خشینی‌ هه‌ر زانیارییه‌ك به‌ ڕێگه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆ یان ته‌له‌فون یان په‌یوه‌ندی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، هه‌روه‌ك داوا له‌ هاووڵاتیانیش ده‌كه‌ین پاره‌ی‌ خۆیان به‌ فیڕۆ نه‌ده‌ن‌و نه‌یكه‌نه‌ ده‌ستی‌ ئه‌و ساخته‌كارانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له‌مباره‌یه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ هه‌ڵه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانێت به‌ تۆماركردنی‌ سكاڵا مافی‌ خۆی‌ وه‌رگرێته‌وه‌‌و زانیاریی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌وه‌ بداته‌ ئێمه‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان تا ڕێكاریی‌ یاسایی‌ به‌رانبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌
٦/دیسەمبەری/٢٠٢١

بۆ په‌یوه‌ندی‌:
0533230318
0533230322

تکایە ئەگەر لە کاتی خۆیدا وەڵام نەدرایتەوە، سەردانی سایتەکەمان بکە، هەر شتێک بۆ هاووڵاتی گرنگ بێت لەوێ بڵاو دەکرێتەوە، بەم ناونیشانە: www.socialsuli.com
هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بکەیت:
به‌داله‌: 053,3230318، 053,3230319
به‌شی‌ یاسا: 053,3230314
به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان: 053,3232390
کاروباری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و چاودێریی‌ خێزان‌و مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكار: 053,3230954

06/12/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.