نەهرۆ عەبدوڵڵا: لە ڕۆژی جیهانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت، بەڵێن دەدەین دڵسۆزانەتر کار دەکەین تا ژیانێکی ئاسودەتر بۆ کەمئەندامان فەراهەم بێت.
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت، ۳/ دیسەمبەر، بەڕێز، نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا بەڵێنی کارکردنی دڵسۆزانە دەدات تا ژیانێکی ئاسودەتر بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت فەراهەم بێت ، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
لەڕۆژی جیهانی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت، ۳/ دیسەمبەر ،بەڵێن دەدەین دڵسۆزانەتر کاردەکەین تا ژیانێکی ئاسودەتر بۆ کەمئەندامان فەراهەم بێت ، کارو خزمەت و دڵسۆزی بۆ هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەوادەکانیان دووپاتدەکەمەوە، دڵنیابن کاری لە پێشینەی خۆم وهاوکارانم خزمەت کردنی زیاتری کەمئەندامان دەبێت و دووپاتی دەکەینەوە، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەردەوام دەبین لە هەوڵ دان لە پێناو دابین کردنی ژیانێکی شایستەو شکۆمەندانە بۆ کەمئەندامان و داکۆکی کردن لە مافەکانیانیان.
نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی
۳/دیسەمبەری/٢٠٢١
|