بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لەشاندێکی ڕێکخراوی یونسێف دەکات.
ئەمڕۆ ،٢٩/نۆڤەمبەر/٢٠٢١ ، بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، و ئامادەبوونی بەڕێزان ئاراس ناسر ،بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان، هیوا ڕەحمان ،ڕاوێژکاری یاسایی ،پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی یونسێف ،کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان ، خاتوو ،زەریما لە بەرپرسی بەشی سیاساتی کۆمەڵایەتی لە ڕێکخراوی یونسێف و سامان سعود ،ڕێکخەری پڕۆگرام لە ڕێکخراوەکە، دلێر ئەنوەر ، بەرپرسی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە دیوانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی .
ئامانجی سەردانەکە بریتی بوو لە بەسەرکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی. و گفتوگۆکردن لەسەرداتابەیسی نوێی تایبەت بە کەمئەندامان و پلانی ڕاهێنانی کارمەندان و پێداویستیەکانیان، کارکردن بە داتابەیسێکی سەرتاسەری کە سەرجەم داتای کەمئەندامان و خزمەتگوزاریەکانیان لە هەرێمی کودستان بە یەک سیستەم ببەستێتەوە. پاشان بە یاوەری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیان بەسەرکردەوە.
|