• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، هەرچی پێویست بێت بۆ ئەو خێزانە دەیکەین.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم وێنەیە دەدات.

پاش بڵاوبوونەوەى وێنەى خێزانێک لەناو یەکێک لە پارکەکانی شارى سلێمانى، بەڕێوەبەرایەتى گشتى لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، ئەو خێزانە لە ئێستادا لەو پارکە نەماون و هەرکەس زانیاری هەیە لەسەر شوێنیان ئاگادارمان بکەن تا هاوکاری بکرێن.
هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى بە دڵسۆزى کارمەندان و بەڕێوەبەرو بەرپرسانى توانیومانە هاوکاری هەر خێزانێک بکەین کە پێویستیان بە هاوکاری هەبوبێت ، و لەم ڕووەوە سلێمانى پیشەنگە.

دەقى ڕوونکردنەوەکە:

ڕوونکردنەوەیەک له‌باره‌ی‌ مانەوەی‌‌ خێزانێک له‌ پارکێکی شاری سلێمانی‌.

له‌باره‌ی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ خێزانێک له‌ پارکێکی شاری‌ سلێمانی‌، هاووڵاتیان‌و دەزگاکانی‌ ڕاگەیاندن ئاگاداردەکەینەوە، ئەو خێزانەی وێنەکەی‌ بڵاوکراوەتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز خاتوو ،کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، تیمەکانمان ئەمڕۆ ٥ شەممە ،٤ی١١ی ٢٠٢١ ،سەردانی ئەو پارکەیان کردووە بۆ ئەوەی‌ لەو پارکە نەمێننەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەکاریەک دەکەین بۆ خزمەتکردنی‌ ئەو خێزانە و هاوکاری کردنیان.


وە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین، هەرکەس زانیاری لەسەر ئەو خێزانە هەیە ئاگادارمان بکەن، بە دڵنیاییەوە لە ڕۆژانی‌ داهاتووشدا هەوڵی‌ تر دەدەینەوە بۆ ئەوەی‌ ئەو خێزانە لە شوێنێکی‌ شایستە بژی‌و مافەکانی‌ پارێزراوبن.

هەروەها بە پێویستی‌ دەزانین هاووڵاتیان‌و دەزگاکانی‌ ڕاگەیاندن ئاگاداربکەین بەرلەوەی‌ وێنەی‌ ئەو خێزانانە بگرن‌و بڵاویان بکەنەوە، کە ئەمە کێشەی‌ تر بەدوای‌ خۆیدا دەهێنێت، سەرەتا پەیوەندی‌ بە دامەزراوەی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە سلێمانی‌ بکەن، ئێمە بە پێی‌ ئەرکە یاساییەکانمان کاریان بۆ دەکەین، تا لەلایەک بە بڵاوکردنەوەی‌ وێنەیان ناوبانگیان نەزڕێت و لەلایەکی‌ تریشەوە نەبێتە کێشەی‌ تری‌ خێزانی‌ بۆیان.

لەگەڵ رێزدا

ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌
٤ی‌ نۆڤەمبەری‌ ٢٠٢١

04/11/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.