• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بە کێبڕکێی سیڤی لە ئایندەیەکی نزیکدا ناوی ئەو بەڕێزانەی دادەمەزرێن ئاشکرا دەکرێت.

٫٫پاش بینین و هەڵسەنگاندنیان بڕیار لەسەر دامەزراندنی (١١) کارمەند بە شێوەی گرێبەست دەدرێت,,

ئەمڕۆ، ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بە سەرپەرشتی بەڕێز، فواد صدیق ، ڕاوێژکاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەندامێتی بەڕێزان، نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،بە وەکالەت ، بێستون شەهید جەبار ،لێپرسراوی نوسینگەی بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، چاویان کەوت بەژمارەیەک لەو بەڕێزانەی سیڤیان پێشکەش کردبوو بە مەبەستی دامەزراندنی گرێبەست لە نەخۆشخانەی دەرونی سلێمانی ، پاش هەڵسەنگاندنیان و وردبینی کردنی سیڤیەکان بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا (١١) کەس لەو بەڕێزانەی ئەمڕۆ چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا بەشێوەی گرێبەست دامەزرێندرێن.

ئەوەی شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردودا بە هەوڵی بەڕێز،خاتوو کوێستان محمد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی توانرا ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەند بۆ نەخۆشخانەی دەرونی سلێمانی وەربگیرێت ،کە پێک دێت لە ٢ توێژەری کۆمەڵایەتی و ٢ توێژەری دەرونی و ٦ چاودێر و ١ کارگوزار.


27/10/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.