• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌رگای‌ وه‌رگرتنیان كرده‌وه‌


به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌، ئاگاداری‌ ئه‌و خێزانانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ منداڵێك یان ئه‌ندامێكی‌ خێزانه‌كه‌یان خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌، ده‌رگای‌ خوێندن‌و ڕاهێنان له‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ بۆ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن 2016 – 2017 بۆ منداڵ‌و نه‌وه‌كانتان ده‌خاته‌ سه‌رپشت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن به‌پێی‌ جۆری‌ توانایی‌و پێداویستی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌كه‌‌و مه‌رج‌و رێنماییه‌كانی‌ وه‌رگرتن سه‌ردانی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان بكه‌ن، به‌مجۆره‌ی‌ خواره‌وه‌:

یه‌كه‌م/ پەیمانگای هیوای نابیستان :
په‌یمانگایه‌كی‌ تایبه‌ته‌ به‌ خوێندن‌و فێركردنی‌ منداڵانی‌ نابیست‌و بڕوانامه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ره‌ به‌ بڕوانامه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و قۆناغه‌كانی‌ خوێندنی‌ له‌ باخچه‌ی‌ ساوایانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته‌ قۆناغی‌ نۆی‌ بنه‌ڕه‌تی‌.

مه‌رجه‌كانی‌ وه‌رگرتن:
ـ ده‌بێت منداڵ نابیست یان كه‌م بیست بێت به‌ ڕیِژه‌ی‌ له‌ سه‌دا شه‌ست‌و پێنج (65%) و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌. 
ـ ده‌ستی‌ توانای‌ قەڵەم گرتنی هەبێت و توانای فێربوونی‌ خوێندن‌و نوسینی هەبێت. 
ـ نابێت هیچ كەمئەندامیەكی تری هەبێت.
ـ ماڵی لە ناو شاری سلێمانی بێت، چونكه‌ په‌یمانگا به‌شی‌ ناوخۆیی‌ نییه‌ بۆ له‌خۆگرتنی‌ منداڵانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار. 
ـ بۆ باخچەی ساوایان لە تەمەنی (٤) ساڵیەوە وەر دەگیرێت و بۆ پەیمانگاش لە تەمەنی (٦) ساڵیەوە وەردەگیرێت.
ـ كۆتا ڕۆژ بۆ وه‌رگرتن 1ی‌ 10ی‌ 2016 یه‌ .
ناونیشانی‌ په‌یمانگا: سلێمانی‌ - گردی جۆگە - خوار ئاماده‌یی‌ هەڵكەوتی كوڕان. 
ژماره‌ ته‌له‌فوون: 0533231697
كات‌و ڕۆژانی‌ ناونوسین: سه‌عات 8.30 تا 12.30 ، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا چوارشه‌ممه‌.

دووه‌م/ پەیمانگای ڕوناكی بۆ نابینایان:
په‌یمانگایه‌كی‌ تایبه‌ته‌ به‌ خوێندن‌و فێركردنی‌ منداڵانی‌ نابیناو بڕوانامه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ره‌ به‌ بڕوانامه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و قۆناغه‌كانی‌ خوێندنی‌ له‌ پۆلی‌ یه‌كی‌ بنه‌ڕه‌تییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته‌ قۆناغی‌ نۆی‌ بنه‌ڕه‌تی‌.

مەرجەكانی‌ وه‌رگرتن :
ـ ئه‌و مناڵانه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ نابینا یان كەم بینان بە ڕێژەی له‌ سه‌دا شه‌ست‌و پێنج (65%)‌و به‌ره‌و سەرەوە. 
ـ پێویستە تەمەنی (٦) ساڵ بێت. 
ـ ماڵی لە ناو شاری سلێمانی بێت، چونكه‌ په‌یمانگا به‌شی‌ ناوخۆیی‌ نییه‌ بۆ له‌خۆگرتنی‌ منداڵانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار.
ـ ناو نیشانی‌ په‌یمانگا: سلێمانی‌ - گه‌ره‌كی‌ بەختیاری - بەرامبەر مزگەوتی بەختیاری‌.
ژماره‌ ته‌له‌فون: 0533190170
كات‌و ڕۆژانی‌ ناونوسین: سه‌عات 8.30 تا 12.30 ، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا چوارشه‌ممه‌.

سێیه‌م/ پەیمانگای هانا، بۆ شیاندنی‌ كه‌مئه‌ندامان:
په‌یمانگایه‌كی‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڕاهێنان‌و فێرركردنی‌ پیشه‌یی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌توانن له‌م په‌یمانگایه‌ ناوی‌ خۆیان تۆماربكه‌ن، بریتین له‌: نابیستان، دواكەوتنی ژیری لە جۆری ساكار، فێربوانی لەسەر خۆ، كەمئەندامی جەستەیی )، له‌ به‌شه‌كانی‌ (وێنه‌كێشان، دارتاشی‌، چنین‌و درومان، پیشه‌ی‌ ده‌ست، كۆمپیوته‌ر، سه‌رتاشی‌‌و جوانكاری‌ ) پێكدێت.
 
مەرجەكانی وەرگرتن له‌ په‌یمانگا:
- پێویسته‌ داواكار تەمەنی لە نێوان 14 بۆ 45 ساڵیدابێت.  
- هیچ نەخۆشیەكی گوازراوەی نەبێت.
ـ توانای فێربوونی كاری بەشەكانی پەیمانگای هەبێت. 
ـ ناونیشانی‌ یه‌یمانگا: سلێمانی‌ - گەڕەكی بەرانان - بەرامبەر دواناوەندی ڕۆشنبیری كوڕان. 
ژماره‌ ته‌له‌فون: 0533301444
كات‌و ڕۆژانی‌ ناونوسین: سه‌عات 8.30 تا 12.30 ، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا چوارشه‌ممه‌.

چواره‌م/ پەیمانگای ئاوات، بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ مێشك:
په‌یمانگایه‌كی‌ تایبه‌ته‌ به‌و منداڵانی‌ كێشه‌و گرفتیان له‌ چالاكییه‌كانی‌ مێشكدا هه‌یه‌.

مەرجەكانی وەر گرتن بریتین له‌:
ـ دەبێت سودمەند لە خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تی‌ جۆری‌ (بیر كۆڵ، شه‌له‌ل دەماغ، داون ) بێت. 
ـ ڕێژەی كەمئەندامی‌ له‌ سه‌دا شه‌ست‌و پێنج (65%)‌و به‌ره‌و سەرەوە بێت. 
ـ تەمەنی لە نێوان (6 بۆ 18) ساڵیدابێت. 
ـ ماڵی لە ناو شاری سلێمانی بێت، چونكه‌ په‌یمانگا به‌شی‌ ناوخۆیی‌ نییه‌ بۆ له‌خۆگرتنی‌ منداڵانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار.
ـ نابێت داواكار نەخۆشی فێ‌ ( صرع)ی‌ لەگەڵ بێت. 
ناونیشانی‌ په‌یمانگا: سلێمانی‌ - گه‌ڕه‌كی‌ به‌ختیاری‌ - به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی‌ به‌ختیاری‌.
ژماره‌ ته‌له‌فون: 0533196590
كات‌و ڕۆژانی‌ ناونوسین: سه‌عات 8.30 تا 12.30 ، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا چوارشه‌ممه‌.

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
28ی‌8ی‌2016



28/08/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.