• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
داوا له‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان كرا پلانی‌ خۆیان بۆ ساڵی‌ نوێیی‌ خوێندن‌و راهێنان دابنێن


به‌بۆنه‌ی‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵێكی‌ نوێی‌ خوێندن‌و ڕاهێنان، له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو .

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 28ی‌8ی‌2016، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و موحه‌ممه‌د سه‌یدقاد، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگاكانی‌ هیوای‌ نابیستان‌و ڕووناكی‌ نابینایان‌و ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ مێشك‌و هانا بۆ شیاندنی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و سه‌نته‌ره‌كانی‌ ئۆتیزم‌و ڕۆشنای‌ نابینایان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ دانانی‌ پلان‌و به‌رنامه‌ی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن‌و ڕاهێنان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو. 

له‌و كۆوبونه‌وه‌یه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ هه‌وڵ‌و ماندووبوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ مامۆستاو ڕاهێنه‌رو كارمه‌ندانی‌ سه‌نته‌رو په‌یمانگاكان كرد له‌ ساڵی‌ رابردوودا، كه‌ سه‌ره‌رای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌‌و گرفته‌كان تواناییان خزمه‌تێكی‌ باشی‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێكردن‌و ڕاهێنان بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت بكه‌ن، هه‌روه‌ك داوای‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان كرد كه‌ بۆ ساڵی‌ داهاتووی‌ 2016 -2017 له‌پێناو خزمه‌تی‌ باشتری‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌مان دڵسۆزییه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌، له‌و ڕووه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ ڕاسپارد به‌ ئاماده‌بوونی‌ ستتافه‌كانیان پلانی‌ خۆیان بۆ ساڵی‌ ئاینده‌ ئاماده‌بكه‌ن‌و ده‌رگای‌ یه‌پمانگاو سه‌نته‌ره‌كانیان به‌‌و په‌ڕی‌ دڵسۆزییه‌وه‌ به‌ڕووی‌ هاووڵاتیاندا بكه‌نه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان باسیان له‌ گرفته‌كانیان كردو به‌ڵێنی‌ دڵسۆزی‌ خۆیان بۆ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێكردن دووپاتكرده‌وه‌‌و له‌به‌رانبه‌ریشدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ڵێنی‌ هه‌موو هاوكاری‌‌و پشتیوانییه‌كی‌ پێدان. 

كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و گرفتانه‌ی‌ باس كرد كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردنه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و به‌رپرسه‌كانی‌ ڕاسپارد به‌ دواداچوون بۆ ئه‌و كێشانه‌ بكه‌ن هه‌تا پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن بۆ قوتابیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ سه‌ركه‌توویی‌ به‌ڕێوه‌بچێت .



28/08/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.