• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
."به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی‌ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

ئەمڕۆ ١ شه‌ممه‌، ١٩ی‌ ٩ی‌٢٠٢١، به‌ڕێز ، نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، بە وەکالەت ،بە هاوڕێیەتی بەڕێز، ئاراس ناصر ،لێپرسراوی پارێزگاری خێزان ،دامەزراوەی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یاندا به‌ڕێز،بەڕێوەبەری گشتی، ژماره‌یه‌ك له‌ بەش و هۆبەکانی بینی‌‌و گوێیان له‌ بۆچوونی‌ به‌ڕێز خاتوو ،ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی گرت ، وێڕای‌ خستنه‌ڕووی‌ ده‌ستكه‌وت‌و پێشكه‌وتنه‌كانی‌ ، باسی‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌ هونه‌ریی‌‌و ئیدارییه‌كانی‌بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی كرد.

پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ماڵی بەساڵاچوانی بەسەرکردەوە بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ دۆخی‌ ژیانی‌ به‌ساڵاچووان‌و باشی‌‌و به‌رده‌وامی‌ خزمه‌تگوزاری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ته‌ندروستی‌ بۆ به‌ساڵاچوان،

له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ سه‌رجه‌م به‌ساڵاچووانی‌ كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ دۆخی‌ ژیان‌و ته‌ندروستی‌‌و ئاستی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ پرسییه‌وه‌.

هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرسی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ كرد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر شایسته‌ به‌رنامه‌ی ده‌وام‌و پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیان داڕشتووه‌و ڕێوشوێنی‌ پێویستیان بۆ پاراستنی‌ به‌ساڵاچووان له‌ په‌تای‌ كۆرۆنا گرتووەته‌ به‌ر، هه‌روه‌ك پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ به‌ساڵاچووان‌و ماڵه‌كه‌یان دووپاتكرده‌وه‌، و ڕێنمایى ستافەکانى کرد لە هەر دۆخێکدا ئەرکى یەکەممان بەردەوامى خزمەتگوزارییەکان و پاراستنى بەها باڵاکانى کارکردنە.

19/09/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.