• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
مەراسیمێکی تایبەت بە ماڵئاوایی لە خاتوو ئاشتی نوری عەبدوڵڵا بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی٩ی ٢٠٢١، لە هۆڵی بۆنەکانی سەنتەری ئۆتیزم بە ئامادەبوونى بەڕێزان،مافناس ،هیوا ڕەحمان, بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، خاتوو نوخشە ڕەسول ،بەڕێوەبەری کارگێڕی ،لەتیف عەزیز ،بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان ، بەڕێوەبەرانی پەیمانگای ( هانا و ئاوات و ڕوناکی و سەنتەری ئۆتیزم) و ژمارەیەک لە بەرپرسان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی ، مەڕاسیمێکى تایبەت بە ماڵئاوایى بەڕێز ،خاتوو ئاشتی نوری عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەرى پێشوی بەڕێوەبەرایەتی چاودێرى کەمئەندامانی سلێمانی بەرێوەچوو.
لەو مەڕاسیمەدا بەڕێز مافناس،هیوا ڕەحمان ، وتەیەکى پێشکەش کردو باسی ڕۆڵی خاتوو ئاشتی ئیبرهیم كرد لە ماوەی كاركردنی وەك بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان و دەست خۆشی و سوپاس و پێزانینی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی گەیاند و هیوای لەش ساغی و تەمەن درێژی بۆ خواست ، وە هەروەها پیرۆزبایی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی گەیاندە بەڕێوەبەری نوێ و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی بۆ خواست.
پاشان خاتوو ئاشتی نوری عەبدوڵڵا لە وتەیەکدا، سوپاس و پێزانى خۆى ئاراستەى بەڕێوەبەرو سەرجەم کارمەندانى سنورى کارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کرد کە یارمەتی دەر بوون لە کاروانی کاری کۆمەڵایەتیدا، هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی نوێ خواست و پیرۆزبایی لە بەڕێزیشیان كرد.

هەر لە مەڕاسیمەکەدا بەڕێز لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری نوێی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی وتارێكی پێشکەشکردو لە وتەکەیدا ستایشى کارو ڕۆڵ و سەرکەوتنەکانى خاتوو ئاشتی نوری بەڕێوەبەری پێشوو کردوو ،ڕایگەیاند بە هەوڵ و هاوکاری هەموو هۆبەو پەیمانگاو سەنتەرەکانی دامەزراوەی کۆمەڵایەتیمان، بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ کەمئەندامان و چینی هەژارو خاوەن پێداویستی تایبەت و خزمەت کردن بەو توێژانەی کە دامەزراوەی کۆمەڵایەتیمان دەیان گرێتەوە، هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغیشی بۆ بەڕێوەبەری پێشوو خواست.

بۆ بینینی وێنەکان سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

16/09/2021
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.