بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە ژمارەیەک لە چالاکەوانی مەدەنی دەکات.
ئەمڕۆ ٣ شەممە، ١٤ی٩ی٢٠٢١، بەڕێز، نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، بە وەکالەت، به ئاماده‌بوونی ،مافناس ،هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی لە بەشی یاسایی، پێشوازی له ژمارەیەک چالاکەوانی مەدەنی کرد لە ڕێکخراوی (unfpa) بە سەرپەرشتی وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی‌و ئه‌نجامدانی کاری هاوبه‌ش بوو، له‌لای خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ ئامادەبوو ڕوونكرده‌وه كه بریتیه له پێشوازیكردن له‌هه‌ر كارێكی پێكه‌وه‌یی كه خزمه‌ت به هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ژنان بكات، له‌م بواره‌شدا ئاماده‌ی پێشوزای‌و هه‌ماهه‌نگی ده‌بن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوەکانی ئافره‌تان بۆ سودگه‌یاندن به كچان‌و ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو لە پارێزگای سلێمانی له ڕوانگه‌ی دابینكردنی سه‌لامه‌تی و په‌ره‌پێدان به تواناكانیان.
لای خۆیانه‌وه شاندی میوان زۆر سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و سه‌رجه‌م به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرد،کە هەمیشە هاوکاریان بوون، وە شاندی میوان دوپاتیان کردەوە کە بەردوام دەبن بۆ ئاگادار کرنەوەی هاوڵاتیان لە چوارچێوەی ڕۆشنبیری دژی ( توندوتیژی دژی ئافرەتان و باڵانسی جێندەری) و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له سنوری پارێزگای سلێمانی.
وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە هاوکاری ڕێکخراوی (unfpa) پڕۆژەی هۆشیاری و تەندروستی بۆ ئافرەتان لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەبەن.
|