لە سلێمانی گۆڕانکاری و پێداچونەوە لە پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەت بە کرێکاران دەکرێت .
ئەمڕۆ چوار شەممە ٨ی ٩ی٢٠٢١, لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەسەرپەرشتی بەڕێز، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە ئامادەبونی بەڕێزان ،لەیلا عەلی جێگری پارێزگاری سلێمانی، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، مافناس، هیوا ڕەحمان نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی ، بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و داواکاری گشتی سلێمانی کۆبوەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشەو گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەت و یاسا و رێنمایەکانی تایبەت بە پێدانی مۆڵەت کراو بڕیاردرا لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەکان کارئاسانی تەواو بکرێت بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت مۆڵەتی پیشەیی و بازرگانی و تەندروستی و جۆرەکانی تری مۆڵەت بەدەست بھێنن .
|