• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
دایه‌نگه‌ی‌ گه‌شه‌ی‌ تایبه‌ت كۆتایی‌ به‌ ڕاهێنانێكی‌ تایبه‌ت به‌ سایكۆلیۆجیای‌ منداڵ هێنا

دایه‌نگه‌ی‌ گه‌شه‌ی‌ تایبه‌ت كۆتایی‌ به‌ ڕاهێنانێك هێنا كه‌ تیایدا داده‌و توێژه‌رو مامۆستاكانی‌ به‌ سایكۆلۆجیاو پره‌نسیپه‌كانی‌ گه‌شه‌ی‌  منداڵ ئاشنابوون.

ڕۆژی‌ شه‌ممه‌، 27ی‌ 8ی‌ 2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، دایه‌نگه‌ی‌ گه‌شه‌ی‌ تایبه‌ت كۆتایی‌ به‌ خولێك هێنا كه‌ تیایدا بۆ ماوه‌ی‌ 12 كاتژمێری‌ تیۆری‌‌و چوار كاتژمێری‌ كرداریی‌، به‌ڕێوه‌به‌رو توێژه‌رو داده‌ی‌ دایه‌نگه‌كه‌ ڕاهێنانیان وه‌رگرت له‌باره‌ی‌ سایكۆلۆجیاو پره‌نسیپه‌كانی‌ گه‌شه‌ی‌ منداڵ كه‌ له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر د.كه‌ریم شه‌یف قه‌ره‌چه‌تانی‌، پسپۆرو شاره‌زا له‌بواری‌ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌ی‌ منداڵ وترایه‌وه‌.

له‌ وته‌یه‌كیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ دایه‌نگه‌ی‌ گه‌شه‌ی‌ تایبه‌ت كرد كه‌ له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی‌ توانای‌ داده‌و كارمه‌ندو په‌روه‌رده‌كاره‌كانیدا خول‌و ڕاهێنانی‌ تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات‌و هه‌وڵده‌دات ئاستی‌ دایه‌نگه‌كه‌ی‌ باشتر به‌رزبكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها بایه‌خی‌ دایه‌نگه‌و گه‌شه‌كردنی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ تواناكانی‌ دایه‌نگه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ باسكردو له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ پێویستی‌ زانی‌ سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌كان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ ڕۆڵی‌ ڕاهێنان بڕوانن له‌ گواستتنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌و توانایی‌و ئاراسته‌كانی‌ بیركردنه‌وه‌، له‌و بابه‌تانه‌ی‌ په‌یوه‌ندییان به‌ په‌روه‌رده‌و به‌خێوكردنی‌ منداڵ‌و ژیانی‌ نێو دایه‌نگه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ك له‌ به‌شێكی‌ قسه‌كانیدا ده‌ستخۆشی‌ له‌ د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی‌ كرد كه‌ رۆڵی‌ له‌و بواره‌دا دیارو به‌رچاوه‌، هه‌روه‌ها سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ ستافی‌ دایه‌نگه‌ كردو هیوای‌ خواست ئه‌و دادانه‌ی‌ به‌شداری‌ ڕاهێنانه‌كه‌بوون بابه‌ته‌كانی‌ خول‌و ڕاهێنانه‌كه‌ له‌ ژیانی‌ ڕۆژانه‌یاندا بۆ خزمه‌تكردنی‌ باشترو زیاتری‌ منداڵ ڕه‌نگبداته‌وه‌ .

له‌ كۆتایی‌ مه‌راسیمه‌كه‌شدا بڕوانامه‌ی‌ ده‌رچوون به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا .  



27/08/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.