لێکتێگەیشتنی تایبەت بە پڕۆژەی هاوکاری ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی واژوو کرا.
ههریهكه له (ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد)و (بهڕێوهبهرایهتی گشتی چاودێرییو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی)له پێناو بهرژهوهندی ژناندا یاداشتنی لێكتێگهیشتن واژۆ دهكهن له بواری پرۆژهی هاوكاری ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو، لهسهر بنهمای ئهو (١٦) خاڵهی له وێنەکانی خوارهوه ڕوونكراونهتهوه.
ئەمڕۆ ٣شەممە ، ٧ی٩ی٢٠٢١، بەڕێز ،نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بەوەکالەت، بە ئامادەبونی بەڕێز ، ئاراس ناصر ،لێپرسراوی پارێزگاری خێزان ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ،پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی خانزاد کرد ،کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان ، فێنک کەمال محەمەد، بەرپرسی پڕۆژەکانی ڕێکخراوی خانزاد ، لاڤا محەمەد، پارێزەری ڕێکخراو .
لەو دیدارەدا یاداشت نامەی لێک تێگەیشتن لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ڕێکخراوی ناوبراو واژۆ کرا ، کەخۆی دەبینێتەوە لە ، ئەنجام دانی کاری هاوبەش لە بوارەکانی، پڕۆژەو چالاکیی جۆراوجۆر و ڕاهێنان و خولی جۆراوجۆر بۆ ستاف و توێژەران و سودمەندان و خزمەتگوزاری تەندروستی و چەن بوارێکی تر لە ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو .
لێک تێگەیشتنەکە لەلایەن بەشی یاسایی و بە هەماهەنگی بەشی پارێزگاری خێزان و تیمی توێژەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ڕێکخراوی خانزاد ئامادەکراوە..
|