٫٫ پڕۆژەی دروست کردنی بینایەک بۆ منداڵانی ( شەلەل دەماخ ) دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە،،
بەڕێوەبەری گشتی ،پێشوازی لە ڕێکخراوی توانابەخشی مندڵان دەکات.
ئەمڕۆ ٣ شەممە ، ٧ی٩ی٢٠٢١ ، بەڕێز ،نەهرۆ عەبدوڵڵا عەلی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بەوەکالەت، بە ئامادەبونی بەڕێز،هیوا ڕەحمان ڕاوێژکاری یاسایی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، پێشوازی کرد لە بەڕێز، سەردار خەلیل ئیبراهیم ، سەرۆکی ڕێکخراوی توانا بەخشی منداڵان.
سەرەتا ،سەرۆکی ڕێکخراو ئامانجی سەردانەکەی خستەڕوو کە ،دروست کردنی پڕۆژەی سەنتەری توانا بەخشی منداڵانە، بۆ چارەسەری منداڵانی شەلەل دەماخ بنیات دەنرێت و سەرجەم ڕێکارە یاسایەکانی تەواو بووەو لە قۆناغی جێبەجێ کردن دایە ،و پڕۆژەیەکی خێرخوازیە.
پاشان، بەڕێز بەڕێوەبەرەی گشتی، پڕۆژەکەی بە گرنگ وەسف کردو، هەروەها لەڕوانگەی یاساو ڕێنماییە کان و بنەماو پڕەنسیپە گشتیەکانی کاکردنی لە بواری پڕۆژەکان، بۆ ڕێکخراوی میوان خستەڕوو، هەروەک ئامادەیی و پاڵپشتی خۆی وبەرێوەبەرایەتی گشتی و سەرجەم دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی پیشاندا بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەی لە پێناو چارەسەرکردنی منداڵانی توشبوی شەلەل دەماخ و ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ژیانی منداڵان.
|